پلانی نەتانیاهۆ بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە پەسەند کرا

کابینەی ئەمنیی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پلانی نەتانیاهۆی داگیرکەر بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری بۆ کۆنترۆلکردن و داگیرکردنی تەواوی غەززەی پەسەند کرد.
ئەمڕۆ بەیانی پلانی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر بۆ داگیرکردنی تەواوی کەناری غەززە لە لایەن کابینەی ئەمنی رژێمی داگیرکەر پەسەند کرا. بە پێی راگەیەندراوی ئۆفیسی نەتانیاهۆ لە سەرەتا شاری غەززە دەکرێتە ئامانج و لەم قۆناغەدا گوایە هاوکاری مرۆیی بۆ مەدەنییەکان دەکرێت.
بە پێی میدیاکانی سەهیۆنی، دوای نزیکەی ١٠ کاتژمێر شەڕەقسەی توند پلانەکە پەسەند کرا. بەڵام بەرپرسانی باڵای سەربازی بە تایبەت ئیل زەمیر بەناو سەرۆک ئەرکانی سوپای داگیرکەر دژایەتی بڕیارەکەیان کرد. ڕۆژنامەی یەدیۆت ئاهرۆنۆتی داگیرکەر راگەیاند کە زەمیر باسی لەوە کردووە کە چۆڵکردنی ملیۆنان کەس مومکین نییە و ئەم پلانە سەربازەکان و ئەسیرەکانی دەستی حەماس دەخاتە ناو خەتەرێکی گەورە.
بە پێی پلانەکەی رژێمی داگیرکەر، لە سەرەتا ئەندامانی حەماس لە شاری غەززە گەماڕۆ دەدرێن و دواتر شارەکە هەنگاو بە هەنگاو داگیر دەکرێت و دواتر هێرشەکان بۆ کەمپی پەنابەران بڵاو دەکرێنەوە. بە پێی راگەیەندراوێکی بەرپرسێکی داگیرکەر بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس، هەوڵ دەدرێت تا ٧ی ئۆکتۆبەر مەدەنییەکان لە شاری غەززە چۆڵ بکرێن.
بڕیارەکە بووە هۆی ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی. میرۆسلاڤ جێنکا یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە ئەم پلانە گیانی فەلەستینییەکانی مەدەنی و ئەسیرەکانی دەستی حەماس دەخاتە ناو خەتەر.
تەلەڤیزیۆنی ئێن،بی،سی ئەمریکی راگەیاند کە وێنەکانی مانگی دەستکرد نیشان دەدەن کە سوپای سەهیۆنی ئامادەکاری بۆ شەڕێکی گەورەی زەوینی دەکات. لە وێنەکان دەبینرێت کە ژمارەیەکی زۆر هێزی سەربازی ڕەوانەی سنوورەکان کراون.
بە پێی بەناو ئامارەکانی فەرمی رژێمی داگیرکەر کە بە پێی راگەیەندراوی بەرەی بەرخۆدان زۆر کەمترە لە ژمارە ڕاستییەکان، لە مانگەکانی حوزەیران و تەمووز دوای دەستپێکردنی هێرشی "عەرابەکانی جەدعون" زیاتر لە ٤٠ سەربازی داگیرکەر کوژراون. لایەنە سەربازی و ئەمنییەکان رایانگەیاندبوو کە بە شێوەی ئاشکرا دەبینرێت کە ئەم ئۆپڕاسیۆنە شکەستی خواردووە.
گروپەکانی بەرخۆدان رایانگەیاند کە بە شێوەیەکی توند وڵامی پلانەکەی نوێی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ داگیرکردن دەدەن. لە ڕاگەیەندراوەکە هۆشداری درا، "ئەوانەی هەوڵی داگیرکردنی غەززە دەدەن باجێکی قورس دەدەن."
ئێستا سوپای داگیرکەر بەشێکی گەورەی شاری رەفەح لە باشووری غەززە و هەنێک ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی کەناری غەززەی کۆنترۆل کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چین تووشی وشکەساڵییەکی سەخت بووە و بەهۆیەوە لافاو و زەوی لەرزین ڕووی دا و ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسیش بێسەروشوێنن.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پەیامی سەرەخۆشی بۆ تیرۆرکردنی ئەبو خەلیل ویشا ئەندامی کۆمینتەی ناوەندی بەرەی جەماوەری و موفید حەسەن لە لوبنان لە هەوڵی تیرۆرکردنی سەهیۆنی بڵاوکردەوە. بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە هێرشانە تەنیا ئیرادەی بەرخۆدانی فەلەستین زیاتر دەکات.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر مەدەنییەکان لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون ٦ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام و سەرییەکانی قودس کە دوو لە گروپەکانی خۆڕاگری لە غەززەن لە ئۆپڕاسیۆنی جیادا پێگەکانی سوپای داگیرکەریان بە مووشەک و هاوەن بۆردومان کرد.